گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەرێم و ئەم وڵاتە دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 24/09/2020

Alternate Text

وابڕیارە گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان هەولێر و وڵاتی توركیا دەست پێبكاتەوەو لە چوارچێوەیەدا به‌وته‌ی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەمشەو گەشتێک ئەنجامدەدرێت.

 ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاندووه،‌ "ئەمشەو گەشتەکانی نێوان تورکیا و هەولێر دەستپێدەکاتەوە و فڕۆکەیەک لە ئیستانبوڵەوە،کاتژمێر ١١:٢٥ خولەکی شەو دەست بە گەشت دەکات و کاتژمێر دووی بەرەبەیان دەگاتە هەولێر".

لای خۆشیه‌وه‌ تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بەهۆی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی نێوان عێراق و توركیا، فڕۆكەخانەكانی سلێمانی و بەسڕە و نەجەف ناگرێتەوە.

بەپێی ئامارەکانی یەكێتیی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی ‌و گەشتیاری لە هەرێمی ‏كوردستان، پێشتر توركیا‌ و عێراق هەفتانە ‏‏٢٨٤ گەشتی ئاسمانی لەنێوانیاندا ئەنجامدەدرا، بەڵام ئێستا مۆڵەتی ٤٠ ‏گەشت دراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا