گۆڕان: ریفراندۆم لە کاتێکی هەڵەدا بوو

کوردستان 24/09/2020

Alternate Text

ئەندامێکى خانەى راپەراندنى بزوتنەوەى گۆڕان ریفراندۆمەکەى ساڵى( ٢٠١٧ )بە هەنگاوێکى هەڵە وەسف دەکات، باس لەوەش دەکات سەربەخۆیى پێویستى بە ڕیفراندۆم نەبوو.

عەدنان عوسمان، ئەندامى خانەى راپەراندنى بزوتنەوەى گۆڕان لەتویتێکدا نوسیویەتى، لەراستیدا ریفراندۆمی ساڵى ۲٠۱۷، هەم لە کاتێکی هەڵە، هەم بێ بەرنامە و بێ ئاراستە بو، وردبینیشی تیانەکرابوو.

ئەو ئەندامەى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان، پرۆسەى ریفراندۆمى بە هەنگاوێکى بێ پلان وەسف کردوە و لەوبارەیەوە نوسیویەتى، ئێستاش نازانرێت ئەمە بە چ حیکمەت و پلان و بۆ چ مەبەستێک بو.

لە دوابەشى تویتەکەیشیدا عەدنان عوسمان، رەتى دەکاتەوە ریفراندۆم تاکە رێگاى گەیشتن بەسەربەخۆیى بێت ولەوبارەیەوە نوسیویەتى، سەربەخۆیی پێویستی بەریفراندۆم نەبوو، پێویستی بەئیرادەی نوخبەی سیاسی و فەراهەم کردنی پایە راستەقینەکانی دەوڵەتداری بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا