وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی
ئامادەیى و پیشەى و خوێندنى ئیسلامى تایبەت بە توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی
کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، مانگی داهاتوو تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیى و پیشەى و
خوێندنى ئیسلامى تایبەت بە توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم
دەستپێدەکات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، "تاقیکردنەوەکان لە بەرواری ٣ی مانگی داهاتوو
تا رۆژی 10ی تشرینی یەکەم کۆتا تاقیکردنەوە دەکرێت".