ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپان

جیهان 25/09/2020

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە ئێرانییەکان دەکات ئیدانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەکەیان بکەن و داوا دەکات چیتر بێدەنگ نەبن.

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندووە، " ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر چەند بەرپرس و یەکەیەکی ئێراندا دەسەپێنێت کە دەستیان لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ هەیە".

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە ئێرانییەکان دەکات ئیدانەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتەکەیان بکەن، دەڵێت، "رژێمی ئێران سیستمی دادوەری خۆی بۆ سیستێمکی سەرکوتکەر گۆڕیوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا