ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر ساڵیادی ریفراندۆم تێدەپەڕێت

کوردستان 25/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا ٩٣.٧٢٪ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیان بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستاندا".

دوای ئەوەی بڕیاردرا ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، سەرلەبەیانی رۆژی 25ی ئەیلول، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان رویان لە سندوقەکانی دەنگدان کرد و ٩٣.٧٢٪ دەنگدەرەران دەنگیان بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستاندا.

لەکاتی بڕیاردان بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی پرۆسەکەش هاوڵاتیان و سیاسیەکان و زۆربەی لایەنەکان بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان بە کارێکی گرنگ و پێویستیان بۆ کورد وەسف دەکرد، بەشێکیشیان پێیان وابوو ئەنجامدانی گشتپرسی لەم کاتەدا گونجاو نیە و سەرکەوتوو نابێت.

دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم و تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر ئەو کارەدا تا ئێستاش لێکدانەوەی جیاواز بۆ گشتپرسی و ئەنجامدانی گشتپرسی دەکرێت بەشێکیان بەسەرچاوەی ئەو قەیرانانەی دەبینن کە هاتۆتە ئاراوە و بەشێکیشیان بە تاپۆیەکی رەشی ناو دەبەن و دەڵێن "کورد لە هەرکاتێکدا بێت دەتوانێت ئەو تاپۆ رەشە بەکاربهێنێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا