له سێیه‌م ساڵیادی ریفراندۆم مه‌سعود بارزانی، په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه
و نوسیویەتی"خۆ ناچه‌مێنین".
له سێیه‌م ساڵیادی ریفراندۆم مه‌سعود
بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی
كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
مه‌سعود بارزانی له پەیامەکەیدا وەک ئاماژەیەک بۆ گەیشتن بە هیواکانی نەتەوەی
کورد نوسیویەتی"خۆ ناچه‌مێنین".
هاوکات ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی
ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا ٩٣.٧٢٪ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیان
بۆ سەربەخۆی هەرێمی کوردستاندا.