وەزارەتی رۆشنبیری فەرمانێكی نوێی دەركرد

کوردستان 25/09/2020

Alternate Text

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم فەرمانێكی نوێی بۆ پێدانی ژمارەی سپاردن بەكتێب دەركرد.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم فەرمانێكی نوێی بۆ پێدانی ژمارەی سپاردن بەكتێب دەركرد و تێیدا هاتووە "پاڵپشت بەڕێنمایی ژمارە 6ی ساڵی 1999ی وەزارەتمان كە تایبەتە بە پێدانی ژمارەی سپاردن بۆ چاپكردنی كتێب، لەدوای دەرچوونی ئەم فەرمانە بەشێوەیەكی مەركەزی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكانەوە دەدرێت".
 
ئەوەش خراوەتەڕوو، "پێویستە ئەم ئەركە زۆر بەگرنگی و بایەخ پێدانەوە جێبەجێ بكرێت و پێش پێدانی ژمارەی سپاردن لەلایەن لیژنەیەكی شارەزا پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ كتێبەكان بكرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا