مێسی بەبۆنەی ماڵئاوایی کردن لە لویس سوارێز پەیامێکی لە ئینستاگرام
بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "ئەستەمە بۆ من بەبێ تۆ بەردەوام بم، من زۆر بیرت
دەکەم".
لیۆنێل مێسی لەبارەی ماڵئاوایی کردنی لە لویس سوارێز لە ئینستاگرام نووسیویەتی،
"زۆر شت هەن ئێمە هەرگیز لەیادیان ناکەین، ئێمە هەموو کاتێک بەیەکەوە بووین،
شتێکی زۆر نامۆ دەبێت تۆ بە درێسی یانەیەکی دیکە ببینم".
میسی ئەوەشی نوسیووە، "ئەگەری ئەوە هەبێت لە یاریگا رووبەڕووت
ببمەوە، تۆ یەکێک بووی لە گرنگترین یاریزانەکانی مێژووی یانەکەمان، نەدەبووایە
بەمشێوەیە بەڕێ بکرێی، بەڵام ئیدی هەموو شتێک لەوانە چاوەڕێ دەکەم و هیچ شتێک بۆ
من چاوەڕواننەکراو نییە لەمەودوا".
لیۆ ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئێمە هەموو رۆژێک بەیەکەوە بووین،
ئەستەمە بۆ من بەبێ تۆ بەردەوام بم، من زۆر بیرت دەکەم".