ئەو زانیاریانەی "تیک تۆک" لەسەر ئێمە دەیزانێت

تەکنەلۆژیا 25/09/2020

Alternate Text

تائێستا زانیوته‌ "تیك تۆك" ئه‌م زانیاریانه‌ له‌سه‌ر تۆ ئه‌زانێت؟

دامەزرێنەرە چینیەكەی "تیك تۆك" تاوانبار دەكرێت بەوەی دەستی بەزانیاری بەكارهێنەرەكانی گەشتووە و له‌لایه‌ن كۆشكی سپییەوە بەمەترسی بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی "ئه‌مریكا" دانرا.

لەهەمان كاتدا كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی "ئه‌مریكی"  لە هەوڵدایە بۆكڕینی پشكەكانی ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌، بە هەمان شێوە سیاسەتمەداران ئاگاداركراونەتەوە لە بارەی مەترسی لەسەر زانیارییەكانیان لەتیك تۆكدا، بەڵام ئاشكرا نییە كەوا ئەو زانیارییانەی باسی لێوەدەكەن چین؟

تیكتۆك ئه‌م پێنج زانیارییه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ده‌زانێت:

١- هەرشتێك كە دەینووسیت، تەنانەت گەر نەشینێریت: بەپێی یاساكانی تیك تۆك، ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه‌ دەتوانێت هەموو ئەو زانیارییانە ببینێت و شیبكاتەوە لە سنووری دیاریكراودا وەك ئەو زانیارییانەی كە نێردراون یاخود ئەو نامانەی بۆت هاتووە،  ئەمەش ئەو پەیامانە دەگرێتەوە كە تۆ نووسیوتن، تەنانەت گەر بشیانسڕیتەوە.

٢- هەر شتێك كە لەسەر شاشەكەت دەستی لێدەدەیت:  كۆدی بەركەوتن بەشێكی زینەوەرزانییە كەوا مرۆڤەكان دەناسێتەوە لەسەر بنەمای ئەوەی چۆن لەسەر كیبۆرد دەنووسن یاخود دەست لە شاشەكان دەدەن.

لێكۆڵەران ئاشكرایان كردووە،  ئەم تایبتمەندییە بەجۆرێك كاریگەرە كەوا دەتوانێت زۆرشت دەربارەی بەكارهێنەرانی بزانێت، هەر لە زانینی رەگەزی بەكارهێنەرەوە  تا زانینی ئەوەی كەوا ئەوان خەمباربن،  پێدەچێت تیكتۆك تاكە كۆمپانیابێت كەوا ئەم تایبەتمەندییە بەكاربهێنێت.

٣- هەموو شتێك لەبارەی ئەو ئامێرەوە كە تۆ پێتە: مۆبایل و ئایپادەكەت دەكرێت زانیاری زۆر هاوبەشی پێبكەن لەكاتی بەكارهێنانی تیك تۆك لەوانەش "IP address"و هەر تایبەتمەندییەكی ناسێنەری ئامێرەكە،  وەك (جۆری ئامێرەكەت، تایبەتمەندییەكانی مۆبایلەكەت، كاتی ناوچەكەت، سیستمی كارپێكردن، بەرنامەكان و ناوی فایل و جۆرەكانیان).

٤- پەیوەندییەكانت: تیك تۆك، دەستی دەگات بە پەیوەندی بەكارهێنەرانی، لەوانەش پەیوەندییەكانی لەو تۆڕە كۆمەڵایاتیانەوە كە لێیانەوە داخڵی تیك تۆك بوون. ئەمەش تەنها بە ڕێگەپێدانی خۆت.

٥- چێژ لە چی دەبینیت؟ :ئەمە تەنها لە تیكتۆكدا نییە، بەڵكو كاری سەرجەم تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە بۆ ئەوەی وا لە بەكارهێنەرانیان بكەن بەردەوام بن لە بەكارهێنانیان و ئاڵودە بن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا