جارێکی دیکە ناوچە سنوریەکانی هەرێم بۆردومانکرا

کوردستان 25/09/2020

Alternate Text

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ ماوەی دووجار بۆردومانی سنوری قەزای ئامێدیان كرد.

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠، فڕۆكە جەنگیەکانی سوپای توركیا بۆردومانی چیای (بێسمتێ)یان لەسنوری چیای گارە لەسنوری قەزای ئامێدی كرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا زەرە و زیانەکانی بۆردومانی فرۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا نازانرێت.

جێی ئاماژەیە رۆژانە فڕۆكەكانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن و تا ئێستاش چەندین جار قوربانی و گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا