پسپۆڕانی بواری تەندروستی هەندێک سوودیان دیاریکردووە کە لە ئەنجامی
زوو هەستان لە خەو لەسەر لەشی مرۆڤ دروست دەبێت.
بە پێی ئەو سوودانەی کە دیاریکراوە زوو هەستان لە خەو هۆکارێکە بۆ
ئەوە، جەستە وزەیەکی زیاتری هەیە و تێر خەو دەبیت، خەوێکی
باشترت دەبێت و شەوان زو خەوت لێدەکەوێت، بیرۆکەی زیاترت بۆ دێت و رێگە چارەکان
خێرا دەدۆزیتەوە.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، "جەستەیەکی رێک و تەندروستت دەبێت بەهۆی ئەوەی مێتابۆلیزم باشتر
کاردەکات و چالاک دەبێت، جەستە چالاک دەبێت و لە تەمبەڵی دوردەکەویتەوە، ئاسانتر
فێردەبیت و مێشکت باشتر کاردەکات.
بەشێکی دیکە لەو سوودانەی کە پسپۆڕان دیاریان کردووە، " لە خوە خراپەکان دوردەکەویتەوە و لەبری ئەوە بیر لەوە دەکەیتەوە وەرزش
بکەیت و بجوڵێیت، بەگشتی
زو هەستان لە خەو دڵخۆشترت دەکات بە بەراورد بە کەسێک کە درەنگ هەڵدەستێت.