وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری کۆی توشبوون و مردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، "لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی، ١٩٦ حاڵەت لە توشبووان لە نەخۆشخانەکاندا ماون".
ئەوەشی ئاشکراکردووە، "لە کۆی توشبووان ١٩ نەخۆش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و هیچ نەخۆشێکیش لە ژێر ئامێری هەناسەداندا نەماوە".