دوای ئەوەی هونهرمهند عهتا چاوشین بهنهخۆشی كۆرۆنا گیانی له دهستدا،
کەسوکارەکەی گۆڕەکەیان هەڵداوەتەوە و لە شوێنێکی دیکە ناشتوویانە.
سەرچاوەیەک لە خێزانی هونەرمەند عەتا چاوشین بە (BMC)راگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، تەرمی
عەتا چاوشین لە گۆڕەکەی خۆیدا لە گۆڕستانی کۆرۆنا دەرهێنراوەتەوە و براوە لە
قەرەداغ نێژراوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، گواستنەوەی تەرمی کۆچکردوو لەسەر داوای خێزان و منداڵەکانی
بووە، ویستوویانە لە نزیک خۆیان بێت و بتوانن هەرکاتێک ویستیان سەردانی بکەن.
عەتا چاوشین، لە٢٢ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی
لەدەستداو و دواتر لەلایەن تیـمەکانی ناشتنی مردووانی کۆرۆناوە لە گۆڕستانی تایبەت
بە توشبوان بەخاک سپێردرا.