کۆمەڵەی زەحمەتکێشان رایدەگەیەنێت، لە نزیک قەرەداغ هێرش کراوەتە سەریان.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی شەوی رابردوو بە چەکی جۆری(ئاڕ پی جی) لە سەر رێگەی قەرەداغ هێرشکراوەتە سەر ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە لە بانە گەورە.
روونیشیکردووەتەوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی بە دواوە نەبووە، تەنها ئاگرێک کەوتووەتەوە و بە زوویی کۆنتڕۆڵ کراوە.