وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشە لە بەرپرسانی عێراق دەکات و دەڵێت، "ئەگەر
هێرشی میلیشیاکان نەوەستێنن، باڵیۆزخانەکەمان دادەخەین".
سەبارەت بە داخستنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد میدیاکانی وڵاتی
ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەڕەشە لە
بەرپرسانی عێراق کردووە و دەڵێت، "دەبێت هێرشی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بووەستێنن،
ئەگەر نا واشنتن باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دادەخات".
پۆمپیۆ هۆشداری داوەتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەوەی کە ئەگەر لە ئاست
هێرشەکانی "ئەو گرووپە چەکدارانەی کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن دژی
ئەمریکا لە عێراق نەجووڵێتەوە"، ئەوا ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا دادەخات.
بەرپرسانی ئەمریکا بە مستەفا کازمیان راگەیاندووە، راستە عێراق دەیەوێت
توانای هێزەکانی نزیک لە ئێران سنووردار بکات، بەڵام لەوانەیە بە کۆتاییهێنان بە
دەسەڵاتەکەی بشکێتەوە".
شەوی رابردووش دەزگای هەواڵگری عێراق بۆ ئەگەری تێکچوونی
باری ئەمنی بەغداد و شارەکانی تر، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان خستە حاڵەتی
ئامادەباشیەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چۆڵکردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداد
چەندین کێشە رووبەڕووی ناوچەکە و بەتایبەت بەغداد دەبێتەوە.
هاوکات لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین جار مووشەک ئاڕاستەی
ناوچەی سەوزی بەغداد دەکرا و بە دیاریکراویش ئاڕاستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە
ناوچەکە.