سوودەکانی نانی بەیانیان

تەندروستی 26/09/2020

Alternate Text

خواردنی نانی بەیانیان سودی سەرسوڕهێنەری هەیە پسپۆڕانی بواری تەندروستی خۆراکیش هەندێک لەو سوودانەیان ئاشکراکردووە.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاشکرایان کردووە، خواردنی نانی بەیانیان سودی سەرسوڕهێنەری هەیە بۆ مێشک و جەستەمانو لە پەتا دەمانپارێزێت، نانی بەیانی یارمەتی سوتاندنی کالۆری دەدات بە درێژای رۆژەکە، زیاد لەوەش یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە لە قوتابخانەن یان کاردەکەن چونکە دەبێتە سەرچاوەی وزەی بۆیان.

ژمارەیەک لێکۆڵینەوە کراوە لەسەر خواردنی نانی بەیانی، کە سودی هەیە بۆ یادگەو وە هەبوونی چانسێکی کەم بۆ توشبوون بەنەخۆشی دڵ، وە دابەزاندنی ئاستی کۆڵسترۆڵ.

سوودەکانی نانی بەیانی:

پێدانی وزە: هەموو کەسێک پێویستی بە وزە هەیە بەڵام بە شێوەیەکی گشتی پیاوان زیاتر پێویستیان بە وزە هەیە زیاد لە ئافرەتان، گەشەکردنی منداڵ پێویستی بە هەبوونی وزەی زۆر هەیە، بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە ٧-١٠ ساڵ دایە، کەواتە ئەم وزەیە یارمەتی گەشەکردنی منداڵ دەدات.

یادگە: بەپێی پێداچوونەوەیەک کە لەسەر ٤٧ لێکۆڵینەوە کراوە خواردنی نانی بەیانی پەیوەندی هەیە بە یادگەوە، یارمەتی هاندان و وریاکردنەوەی یادگە دەدات.

نەخۆشی دڵ: بە پێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر ئەو کەسانە کراوە کە تەمەنیان لە نێوان ٤٥-٨٢ ساڵیدابووە خواردنی نانی بەیانی پەیوەستە بووە بە بەرهەڵستیکردنی ئەنسۆلین و تەوژمی خوێن و بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێندا.

شەکرە : بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەم مانگانەدا کراوە نەخواردنی نانی بەیانی مەترسی هەیە لەسەر بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لە ئافرەتاندا، هەروەها ئەوەشی خستۆتە ڕوو ئەو ئافرەتانەی کە لە هەفتەیاکدا هیچ نانی بەیانیان نەخواردووە مەترسیەکیگەورەی توشبون بە شەکرەی جۆری دوو یان لێکراوە بە بەراورد بەوانەی کە نانی بەیانیانیان خواردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا