"ماسک هۆکاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە"

تەندروستی 26/09/2020

Alternate Text

پزیشکێکی عێراقی رایدەگەیەنێت، بەستنی ماسکی خۆپارێزی هۆکاری بڵاوبوونەوەی زیادتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووانە.

د.حامد ئەللامی، پزیشکی عێراقی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاندووە، بەستنی ماسکی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆکاری بەرزبوونەوەی رێژەی توشبوان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

روونیشیکردووەتەوە، بەشێکی توشبوون بە کۆرۆنا دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی دەروونی، کاتێک پشکنینی کۆرۆنا بۆ نەخۆشێک دەکرێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەبێت، لە ترسی کەسوکارەکەی ماسک دەبەستێت، ئەمش دڵەراوکی دروست دەکات.

باسی لەوەشکردووە، لوتی مرۆڤ بە شێوەیەک دروستکراوە، فلتەری خۆی تێدایە، گەر ڤایرۆسێک یان تەنێکی نامۆ بچێتە لوتیەوە، دەتوانرێت لەرێگەی پاککردنەوەی لوتەوە بێتە دەرەوە، بەڵام کاتێک تۆ ماسک دەبەستیت، لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە و رزگارت نابێت لێی، جگە لەوەی کاتێک ماسکت پێوەیە ناتوانیت ئۆکسجینی پاک هەڵمژیت دووبارە ئەو دوانئۆسکیدی کاربۆنەی هاتووەتە دەرەوە دیسانەوە هەڵی دەمژیتەوە، ئەمەش رێژەی توشبوون بەرزدەکاتەوە.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا