سبەی پارەی ئەم تو‌ێژە دابەش دەکرێت

کوردستان 26/09/2020

Alternate Text

بڕیارە سبەی یەکشەممە چەکی شایستە دارایەکانی جوتیاران دابەش بکرێت.

هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر  راگەیاندووە، "سبەی یەکشەممە ٢٧ ئەیلولی ٢٠٢٠، چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران دابەشدەکرێت".

ئەوەشی ئاشکراکردووە، "دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت لەپێناو دروست نەبوونی قەرەباڵغی ".

بەپێی زانیاریەکانی ناوبراو، "رۆژی یەکشەممە لەژمارە پسووڵەی ١٤٠  تاوەکو ٤٤٠ دابەشدەکرێت، لەرۆژی دووشەممە ٤٤١ تاوەکو ٨٤٦ دابەشدەکرێت .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا