پەروەردەی ئەم ناوچەیە بایکۆتی راگەیاند

کوردستان 26/09/2020

Alternate Text

پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن پەروەردەی کفری بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان راگەیاند و دەڵێن، "تا داواکاریەکانمان جێبەجێ نەکرێت دەوام ناکەین".

بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی کفری پێش دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان راگەیاند و داواکاریەکانیان لە وەزارەتی پەروەردە لە چەند خالێکدا کۆکردۆتەوە و داوادەکەن، "پێدانی مووچەی تەواو بەبێ لێبڕین و دەستکاری کردن هەموو ٣٠ ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین گۆڕانکاری تێدابکرێت".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، "ئەگەر وەڵامی داواکاریەکانمان نەدرێتەوە ڕۆژی ٢٧ی مانگ کە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە دەیکەین بەسەرەتای بایکۆت و ناڕەزایەتی".

جەختیشیان کردۆتەوە، "تا بەرواری ١٠-١٠-٢٠٢٠ بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان مۆڵەت بە حکومەت دەدەین، لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی حکومەت بایکۆت بەردەوام دەکەین لەسەرجەم ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی کفری".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا