گوێز یەکێکە لە باشترین جۆری خواردنە
تەندروستەکان، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ترشە چەوری و دژە ئۆکسان و باشترین
سەرچاوەیە بۆ بەپیتبوونی تۆوی خانمان و پیاوان و تەندروستی سێکسی.
پزیشکان هەمیشە خواردنی گوێز بە باشترین
سەرچاوە دادەنێن بۆ چارەسەرکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان، چونکە ڕێگری لە
کۆبوونەوەی چەوری دەکات و کۆلیسترۆل و نەخۆشیەکانی دڵیش بەهەمان شێوە،
لەهەمانکاتدا گوێز باشترین خواردنە لەڕووی تەندروستی سێکسیەوە، چونکە توانای سێکسی
زیاد دەکات و چارەسەری بێ پیتی تۆو دەکات بەتایبەتی لە خانماندا.
بەپێی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی "بابیس" ئیسپانی
خواردنی گوێز کاریگەری و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە چارەسەرکردنی لاوازی سێکسی پیاوان و
نەگەیشتن بە ئۆرگازم، چونکە کاری خوێنبەرەکان بۆ ئەندامی زاوزێ چالاک دەکات و هێزی
بەپیت بوون و زیادبوونی بەرهەمی تۆوی پێدەبەخشێت.
لەلایەکی دیکەوە گوێز دەوڵەمەندە بە ترشی
لینۆلیک کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و کەئابە، توێژینەوە پزیشکیەکانی
ئەمەریکا لێکۆڵینەوەی لەسەر 5000 کەس ئەنجامداوە کە بەدەست کێشەی بێ پیتی
تۆوەکانیان و لاوازی سێکسیەوە ناڵاندوویانە، کە وایکردووە کاریگەری بخاتە سەر
ئاستی دەروونیان و تووشی بێتاقەتی و دڵەڕاوکێیان بکات و کەم خەویش بن.
هەر بۆیە پزیشکان ئاماژە بەوەدەکەن خۆراک
پەیوەندی و ڕۆڵی سەرەکەی هەیە بە تەندروستی سێکسیەوە، چونکە ئاستی ماددەی
"میلاتۆنین" بەرزدەکاتەوە ئەمەش پەیام دەنێرێت بۆ مێشک و دەروون و
کاردانەوە دروست دەکات.
گوێزیش یەکێکە لەو خۆراکانەی ڕێژەی ماددەی
میلاتۆنینی بەرزە و بەشێوازی سروشتی لە ناو لەشتدا بەرزدەبێتەوە و یارمەتی ئەندامی
زاوزێی پیاوان دەدات لەکاتی ئەنجامدانی پەیوەندی سێکسیدا.
لەهەمانکاتدا توێژینەوەکان هۆشداری
دەدەن لەوەی پێویستە ڕۆژانە بڕی 80 گرام گوێز بخورێت بۆ چالاککردنی لەش و
زیادکردنی توانای سێکسی و چارەسەری گرفتەکانی، جەخت لەوەش دەکرێتەوە کە خواردنی 80
گرام گوێز نیو کاتژمێر پێش ئەنجامدانی سێکس ڕۆڵی ئیجابی دەبێت و کێشەی لاوازی و
تەندروستی سێکسی نامێنێت و ئاستی بەرهەمهێنانی تۆوەکان زیاد دەکات.