پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری دەستگیر کردووە کە بڕێکی زۆر لە پارە و
زێڕ و مۆبایلی زیرەکیان لە مالێک بردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە،
"دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوێکی دزیکردن، دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە کە بڕی زیاتر لە دوو هەزار و ٩٠٠دۆلار و ملیۆنێک و ١٥٠ هەزار دینار و شەش
تاک بازنی زێڕ و سێ مۆبایلی زیرەکیان بردبوو.
ئەوەشیان خستۆتووەتەڕوو، "دوای ئاگادارکردنەوەمان لە رووداوەکە دوای
کاتژمێرێک توانیمان دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردنەکە دەستگیر بکەین".
ئەوەشیان ئاشکراکردووە، "دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دانیان بە
تاوانەکەیاندا ناوە و بەپێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادان، راگیران و رادەستی دادگا
کران".