هەر فەرمانبەرێکی حکومی دەتوانێت ٥٠ ملیۆن قەرز وەربگرێت

کوردستان 26/09/2020

Alternate Text

بانكی رافیدەین ئاشکرایکرد، هاوڵاتیان دەتوانن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا داوای پێشینەی خانووبەرە بکەن و پێدانی پێشینە دەستیپێکردووە.

لە راگەیەنراوێكدا بانكی رافیدەینی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، سەرجەم لقەکانی بانکەکە لە عێراق ئاگادارکراونەتەوە، رێکارەکانی پێدانی پێشینەی خانوبەرە دەستپێکردووە و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بکەن.

ئاشکراشیدەکات، هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن لەو پێشینەیە سودمەندبن و بڕی ٥٠ ملیۆن بۆ فەرمانبەران و ٣٠ ملیۆن دیناریش بۆ هاوڵاتی ئاسایی دیاری کراوە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا سەرجەم هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن و سودمەند بن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا