له‌بوارى خوێنده‌وارى مه‌سیحیه‌كان هه‌روه‌كو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانى تر‌ى ده‌وڵه‌تى عوسمانى توشى كه‌مووكوڕى بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردن بوون، ئاستى كه‌مى خوێندن‌و نه‌خوێنده‌وارى باڵى كێشاوه به‌سه‌رناوچه‌كه‌و به‌تایبه‌تى ئه‌و كه‌موكوڕى‌و بایه‌خ پێنه‌دانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه زیاتر ئه‌مانى گرتۆته‌وه، وه‌كو كه‌مایه‌تیه‌كى ناموسڵمانى ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامى"عوسمانللى" واته ئه‌و بارودۆخه وایكردووه هه‌وڵه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و فێربوون خۆڕسك وخۆى بێت زیاتر.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى پێش دامه‌زراندنى شارى سلێمانی له دێى مه‌ڵكه‌ندى چه‌ند خێزانێكى مه‌سیحى ژیاون، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌و یه‌كێكه له‌و نیشانانه‌ى كه ئاینى مه‌سیحى بوونى هه‌بووه له‌م ناوچه‌یه له دێرزه‌مانه‌وه.
دواى بنیاتنانى سلێمانى مه‌سیحیه‌كان به‌تایبه‌تى له گه‌ڕه‌كى"گۆیژه"نیشته‌جێبوون، ئه‌وبه‌شه‌ى مه‌سیحییه‌كانى تیادا نیشته‌جێبوون له‌ناو شاردا به گه‌ڕه‌كى"گاوران" ناوبراوه.
هه‌ڵبه‌ته جاران برا"مه‌سیحیه"كان له‌ناو خه‌ڵكى سلیمانی به"گاور" ناوده‌بران زیاتر له‌به‌كارهێنانى وشه‌ى مه‌سیحى. له‌برى كه‌نیسه زاراوه‌ى كڵێسه به‌كارهێنراوه.
به‌لێكدانه‌وه‌ى مامۆستا "كه‌ریم زه‌ند" ووشه‌ى گاور له ووشه‌ى "گه‌بر،گاور،گاوران" به‌ماناى ئاگردۆست، كه زه‌رده‌شت موغه‌كانى ناردۆته لاى حه‌زره‌تى"مه‌ریم" كه مژده‌ى هاتنى په‌یامبه‌ر"عیسى" رزگاركه‌رى بداتێ.
ئه‌م پێكهاته‌یه له‌پێشدا ماڵێكی بچوكیان كردووه به كه‌نیسه بۆ نوێژكردن‌و خوداپه‌رستى، له دوایدا چه‌ندین مه‌سیحى تر له كۆیه‌و كه‌ركوك‌و موسڵ‌و سنه‌وه... هاتونه‌ته سلێمانى، به‌مه‌ش ژماره‌یان زیادیكردووه، بۆ ئه‌و مەبه‌سته‌ش له گه‌ڕه‌كى سابوونكه‌ران "گاوران" بۆخۆیان "كه‌نیسه‌ى مریم العزرا ْ"یان بنیاتناوه، ئه‌ركى دروستكردنى له‌لایه‌ن خێرخوازانى مه‌سیحى‌و بازرگانێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مه‌سیحى به‌ناوى"شماس یلدا" بووه. ئه‌و كه‌سایه‌تیه خه‌ڵكى سنه‌ى ڕۆژهه‌لاتى كوردستان بووه كه بونیاتیناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌تران"مارشمعون" له سنه نیشته‌جێبووه.
برا مه‌سیحیه‌كان له ساڵى 1862 كه‌نیسه‌ى خۆیان دروستكردووه‌و ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌یه ساڵى 1923 له كاتى بۆردومانى سلێمانى، كه‌نیسه‌كه‌یان به‌ر بۆردومانى فڕۆكه‌ى ئینگلیزه‌كان كه‌وتووه‌و له ساڵى 1925 نۆژه‌نیان كردۆته‌وه‌و له ساڵى 1963 به‌شى تر‌ى بۆ زیادكراوه.
جارێكى تر له ساڵى 1978 نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و له ساڵى1981 به‌شى تر‌ى بۆ زیادكراوه. ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌یه له ساڵى 2004 "كه‌نیسه‌ى ماریوسف كلدان" له‌لایه‌ن به‌ڕێز"مام جه‌لال"ه وه بنیاتنراوه له گه‌ڕه‌كى ئه‌ندازیاران له ته‌نیشت هۆڵى رۆشنبیرى سلیمانى. هه‌روه‌ها"كه‌نیسه‌ى ئینجیلى" له رزگارى تازه له‌گه‌ڵ"كه‌نیسه‌ى قبتیین" له‌گه‌ڕه‌كى چوارچرا بنیاتنراوه.
مه‌سیحیه‌كانى سلێمانى هه‌ر له‌بنیاتناى ئه‌م شاره‌وه توانیویانه به‌ئازادانه‌و سه‌ربه‌رزانه بژین‌و مه‌راسیمى ئاینى خۆیان په‌یڕه‌وبكه‌ن. به‌ئاشتى‌و ته‌بایى له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى تر‌ى ئه‌م شاره‌دا هه‌ڵیانكردووه‌و نمونه‌ى پێكه‌وه ژیان بوون.
ئه‌ندامانى ئه‌م پێكهاته‌یه‌ى شار له‌سه‌ره‌تادا له‌كه‌نیسه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان په‌روه‌رده‌وفێركراون له‌سه‌ربنه‌ماى ئاینى مه‌سیحى، واته له‌سه‌ر چۆنیه‌تى په‌یڕه‌وكردنى ئینجیلى پیرۆز‌و نامه‌ى یاوه‌ره‌كانى حه‌زره‌تى"مه‌سیح" یان به‌رجه‌سته‌كردووه.
به رێژه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر ڕێڕه‌و‌و مه‌زهه‌بى كاسۆلیك "كلدان"بوون، په‌یڕه‌وانى"ئه‌رزدوكس" ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مبوون له ناویاندا.
بۆ زیاتر ئاشنابوون له ڕۆڵى كه‌نیسه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌نیسه به‌ڕێوه‌ده‌بن‌و چۆنیه‌تى ئه‌ركیان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانى خۆیان له‌پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و فێركردنیان، لێره‌وه دامه‌زراوه‌ى كه‌نیسه‌و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه كه‌مێك ئاشكراده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ى وه‌كو تاك‌و پاشان وه‌كو پێكهاته كاریگه‌ریان بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى تێكڕاى خه‌ڵكى شار.
واته ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌ى ناو كه‌نیسه ڕۆڵ و كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌وفێركردن. گه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاماژه بكه‌ین به‌ماناو ڕۆڵى كه‌نیسه وه‌كو شوێنى فێركردن‌و جێبه‌جیكردنى ئه‌ركى ئاینى تیایدا، ئه‌وا ماناى كه‌نیسه واتاى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كۆكه‌ره‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه‌تى. له‌به‌رئه‌وه‌ى كه‌نیسه به‌ماناى كۆمه‌ڵى ئیمندارانه،
خه‌رجى‌و پێداویستى كه‌نیسه له‌سه‌ر كه‌سى خێرخوا‌و چاكه‌كارانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه، كه ئه‌مه‌ش خودى مه‌سیحیه‌كان خۆیان ده‌گرێـته‌وه.
بنه‌ماى كۆمه‌كردنی كه‌نیسه ریشه‌یه‌كى مێژووى هه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كاتى خۆى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رهه‌میان هه‌بووه نۆبه‌ره‌كه‌یان داناوه بۆ كه‌نیسه، لێره‌وه هاوكارى كه‌نیسه بنیاتنراوه له‌سه‌ر ئه‌و به‌خشش‌و به‌خشینانه‌ى له‌وماڵ‌و داهاته‌ى هه‌یانه كه‌به‌شێكى یان پشكێكى دیاری ده‌كه‌م‌و ده‌یبه‌خشنه كه‌نیسه به‌خواست‌و ویستى خۆیان.
كه‌نیسه شوێن‌و بنكه‌ى فێربوونى بیروباوه‌ڕو ئیمان‌و بنه‌ماى ئاكارو ڕه‌وشت بووه له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، به‌تایبه‌تى بۆ منداڵان‌و لاوان‌و گه‌نجانى مه‌سیحى له ڕێگه‌ى وانه وتنه‌وه‌و خولى رۆشنبیرى‌و په‌روه‌رده‌یى و رێنمایى كردنیان به‌چه‌ندین شێوازى جیاوازى وه‌كو به‌ستنى كۆڕ‌و كۆبونه‌وه.
له كه‌نیسه‌دا رۆڵى په‌روه‌رده‌كردن به زۆرى له‌سه‌رده‌ستى راهیبه‌كان ده‌كرێت‌و منداڵان فێرى خوڕه‌وشت‌و بیروباوه‌ڕو بنه‌ماكانى ئاینی مه‌سیحى ده‌كه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى په‌روه‌رده‌و فێركردنى كارى هونه‌رى‌و وه‌رزشى‌و پیشه‌یى ...
له ته‌مه‌نى لاوی‌دا فێرى ئینجیلى پیرۆز‌و نامه‌ى هاوه‌ڵه‌كانى "یاوه‌ره‌كانى"حه‌زره‌تى مه‌سیح یان ئه‌كه‌ن.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌كه‌نیسه‌دا بۆنه‌ى ئاینى‌وخوداپه‌رستى تیادائه‌نجام ئه‌درێت‌و بۆنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تیاداده‌كرێت، وه‌كو كاتى پیرۆزكردنى هاوسه‌رگیرى... هه‌روه‌ها چالاكى ڕ‌ۆشنبیرى تیادا ئه‌نجام ئه‌دریت‌و زۆربه‌ى كات ڕاهیبه‌كان هه‌ڵده‌ستن به ڕێكخستنى ئه‌و چالاكیانه‌ى كه له‌بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردندا هه‌بوون .
زمانى خوێندن‌و نوسینى كه‌نیسه‌ى سلێمانى به فه‌رمى زمانى كلدانیه "ئارامى" كه مێژووى ئه‌م زمانه هه‌مان بنه‌ما‌و بنه‌چه‌ى زمانى عیبرى‌و عه‌ره‌بییه كه به خێزانى زمانى سامى ناوده‌برێن.
هه‌ندێك خێزان تاك‌و ئێستاش له ناوخۆیاندا ئه‌و زمانه بۆ وتووێژى خێزانى به‌كارده‌هێنن. به‌ڵام له نه‌وه‌ى ئێستادا به‌كارهێنانى ئه‌و زمانه تاك‌و ئاستێك كه‌م بۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئینجیلى پیرۆز له ئێستادا به هه‌موو جۆره زمانێك چاپكراوه‌و هه‌یه، ئینجیل به‌تایبه‌تى به زمانى كوردى له به‌رده‌ستدایه‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كردۆته سه‌ر كه‌متر به‌كارهینانى زمانى كلدانى.
له‌سه‌ربنه‌ماى دیاریكردنى ڕۆڵ‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى له كه‌نیسه‌دا كارده‌كه‌ن ئه‌وا به كورتى ئاماژه ده‌كه‌ین به ڕۆڵى هه‌ریه‌كه له كه‌سایه‌تیه‌كانیان:
یه‌كه‌م كه‌سایه‌تى ئاماژه‌ى بۆ بكه‌ین كه‌سایه‌تى "شماس" كه خزمه‌تى كه‌نیسه ده‌كات‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانى ناو كه‌نیسه پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ خۆى په‌یڕه‌وى مه‌راسمى دینى ده‌كات‌و هاوكارى "قه‌ش" ده‌كات له ئاماده‌كارى مه‌راسیم‌و بۆنه ئاینیه‌كان.
دووه‌م كه‌سایه‌تى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ین كه‌سایه‌تى"قه‌ش،كاهن،القس"كه ئه‌م كه‌سایه‌تیه ڕێگه‌پێدراوه به فه‌رمى بۆ ئه‌نجامدان‌و به‌ڕێوه‌بردنى بۆنه‌و ڕێ و ڕه‌سمى ئاینى.
سێیه‌م كه‌سایه‌تى له‌ناو كه‌نیسه كه لێداوانى له‌سه‌رده‌كه‌ین كه‌سایه‌تى مه‌تران"المگران،الاسقف" كه سه‌رپه‌رشتى مه‌راسیم‌و بۆنه‌و یاده ئاینیه‌كان ده‌كات، ئه‌م كه‌سه به‌رپرس‌و لێپرسراوى چه‌ند كه‌نیسه‌و كه‌هینه‌یه له‌ناوشارێكدا، یاخود له چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌و گوندێكدا كه‌ناوده‌برێت به"ئه‌بره‌شیه"، واته به‌رپرسه له‌چه‌ندین كه‌نیسه‌و ئه‌بره‌شیه‌ى شوێن‌و ناوچه‌یه‌كى دیاریكراو.
چواره‌م كه‌سایه‌تى ناوكه‌نیسه كه ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌م كه‌سایه‌تى به‌تریه‌رك"بگریرك"كه به‌رپرسى سه‌ره‌كى كۆمه‌ڵێك مه‌ترانه، واته سه‌رۆك‌و ڕابه‌رى مه‌ترانه‌كانه. كه له‌سه‌ربنه‌ماى نه‌ته‌وه‌و زمانێكى دیاریكراو یان داب‌و نه‌رێتیكى دیاریكراو دائه‌نرێ، وه‌كو نه‌ته‌وه‌ى كورد.
پێنجه‌م كه‌سایه‌تى‌و گرنگترین كه‌سایه‌تى له دنیاى مه‌سیحیدا كه‌سایه‌تى"پاپا"یه، كه سه‌رۆكى گشتى‌و ڕابه‌رى كه‌نیسه‌ى كاسۆلیكیه له جیهاندا، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌یه كه سه‌رژمێرى مه‌سیحیه‌كان له جیهاندا ئه‌ژمارده‌كرێت به ملیار‌ونیووێك مه‌سیحى. كه‌سایه‌تى پاپا له كه‌نیسه‌دا ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى هه‌یه له بابه‌تى ئاینى‌و بڕیاره چاره‌نوس سازه‌كاندا.
شه‌شه‌م كه‌سایه‌تى له‌كه‌نیسه‌دا"راهیبه،ماسێر"ه واتاى"ماسێر" به‌ماناى خوشك دێت له زمانى فه‌ڕه‌نسى ، واته خوشكى هه‌مووان، ڕاهبه به‌ماناى ئه‌و كه‌سه دێت كه واز له‌خۆشى‌و جیهانى مادى دێنێت، له‌به‌ر ترس‌وخۆشه‌ویستى خودا. بڕیار ئه‌دات كه له‌ژیانیدا هاوسه‌رگیرى نه‌كات‌و خۆى به پاكیزه‌ى بهێڵێته‌وه. به ئامانجى ئه‌وه‌ى بتوانێت خزمه‌تى كه‌نیسه‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى خۆى بكات وه‌كو حه‌زره‌تى"مه‌ریم"ى پاكیزه.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌م خۆ ته‌رخانكردن‌و بڕیارى بوون به راهبو ئه‌نجامدانى به‌شێوه‌ى ئازادانه‌یه‌و بڕیارى تاكه كه‌سیه، ته‌نها بۆ خۆشه‌ویستى خودایه. نه‌ك گه‌ڕان به‌دواى پاداشت‌و خۆشى ئه‌ودنیا‌و ده‌سكه‌وتى ئه‌م دنیا.
هه‌ڵبه‌ته بۆ وه‌رگرتن‌و په‌یڕه‌وكردنى هه‌ریه‌كه له‌وكه‌سایه‌تیانه پێویستى به‌خۆته‌رخانكردن‌و هه‌وڵو كۆششى ئاینی‌و بڕواداری‌و تواناى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاری به كه‌نیسه‌و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سیحى هه‌یه.
وه‌كو ئه‌وه‌ى كه‌سێك بیه‌وێت بگاته پله‌ى"قه‌ش" پێویستى به‌وه‌یه خوێندنى كۆلیجى تایبه‌ت بۆ پێگه‌یاندن‌و گه‌شتنه ئه‌و پێگه‌یه وه‌رگرێت. كه له‌كوردستاندا له"هه‌ولێر"له ناوچه‌ى"عن كاوه" ئه‌و كۆلیجه‌یان هه‌یه.
كاتێك قه‌ش هه‌وڵى زیاتر بدات‌و خزمه‌تى زیاتر پێشكه‌ش بكات‌و ببێته خاوه‌نى ئه‌زمونى باش، ئه‌وا پاش هه‌ڵبژاردنى له‌لایه‌ن لیژنه‌ى مه‌ترانه‌وه ده‌ستنیشانده‌كرێت بۆ پله‌ى به‌رزتر‌و پاش ره‌زامه‌ندى‌و به ئاماده‌بوونى به‌تریه‌رك‌و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌سیحى له كه‌نیسه‌دا مه‌راسیمى دانانى مه‌تران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. واته كه‌سى ئاینى له پله‌ى"قه‌ش" وه ده‌بێت به"مه‌تران".
ڕێوڕه‌سمى ئاینى‌و مه‌راسیمى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ناو كه‌نیسه‌دا ئه‌نجام ئه‌درێت، به‌تایبه‌تى رۆژانى یه‌ك شه‌ممه كه تیایدا مه‌سیحیه‌كان له كه‌نیسه كۆده‌بنه‌وه .
هه‌روه‌ها مه‌سیحیه‌كان كاتى خۆى پێكهاته‌یه‌كى گرنگى ئه‌م شاره‌و ناوچه‌كه‌بوون، ڕۆڵیان هه‌بووه له بوارى بازرگانى‌و ئابورى و ڕۆشنبیرى‌و هونه‌رى‌و پێشكه‌وتنى ئه‌م شاره‌دا.
ئه‌مان له كه‌نیسه‌ى تایبه‌ت به‌خۆیان فێرى خوێندن‌و نوسینى ئاینى‌و بابه‌تى تایبه‌ت به خۆیان بوون، تاك‌و ئه‌و كاته‌ى قوتابخانه‌ى فه‌رمى دامه‌زراوه. كه له‌قوتابخانه‌ى فه‌رمیدا به‌شداربوون‌و قوتابیه‌كانیان تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانى شار.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى ئاماژه‌یه ڕۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه له به‌شدارى قوتابیانیان له‌پرۆسه‌ى خوێندنى فه‌رمى به‌تایبه‌تى قوتابیان له‌ڕه‌گه‌زى كچان، به‌تایبه‌تى به‌شداری له‌خوێندنى پیشه‌یى‌و دامه‌زراندنیان له داموده‌زگاكانى حكومه‌ت به‌رچاوبووه ...
بگره‌بوونى ئه‌م كه‌مایاتیانه بۆته هۆكارى پێشكه‌وتن‌و به‌شدارى زیاترى خه‌ڵكى شار له پرۆسه‌ى خوێندن. وه‌ك ئه‌وه‌ى له خوێندنى ماڵدارى كه بۆ كچان‌و ژنان كراوه‌ته‌وه زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى قوتابیه‌كان‌ومامۆستاكان له كچان وژنانى مه‌سیحى بوون. كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارى هاندانى كچانى تر‌ى شار دواى ئه‌مان به‌شداربن له‌وجۆره خوێندنه.
پاش كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌ى فه‌رمى وه‌كو منداڵانى تر‌ى شار به‌شداربووون له پرۆسه‌ى خوێندنى فه‌رمى له قوتابخانه‌كان شاره‌كه به‌بێ جیاوازى، ته‌نها جیاوازى له‌وه‌دابووه له خوێندنى وانه‌ى ئاینى ئیسلامى به‌خشراوبوون. به‌ڵام ئه‌وه‌ى من بینیومه له قۆناغى خوێندن مامۆستاى ئاین هیچ كات قسه‌باس‌و رونكردنه‌وه‌ى نه‌بوو له‌سه‌ر ئاینى مه‌سیحى بۆ ئێمه‌ى قوتابى یان قوتابیه مه‌سیحیه‌كان.