بڕیار لە تاپۆکردنی زەوی ئەم توێژە درا

کوردستان 27/09/2020

Alternate Text

لەدوای هەوڵەکانی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بۆ تاپۆکردنی ٧٠٠ پارچە زەوی مامۆستایانی زانکۆ ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە دا.

بە گوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە، بڕیاری تاپۆکردنی ٧٠٠ پارچە زەوی مامۆستایانی زانکۆیان لە گەڕەکی قولەرەیسی داوە، کە بڕیارە بۆیان کرێتە پرۆژەیەکی نیشتەجێکردن.

بڕیارە، لە ئایندەیەکی نزیکدا شارەوانی سلێمانی رێککارەکانی تاپۆکردنی ئەو پارچە زەویانە بکاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پێشتر نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگریی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لیژنەیەکی تایبەتی بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەی ئەو مامۆستایانەی زانکۆ پێکهێنا، کە زەوییەکانیان تاپۆ نەکرابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا