گەرچی بڕیار بوو دوای تێپەڕینی وەرزێک گاریس بەیڵ، ئەستێرەی تۆپی پێ بگەڕێتەوە یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام پێدەچێت لە یانەی تۆتنهام بمێنێتەوە.
جۆناتان بێرنات، بەڕێوبەری کارەکانی گاریس بەیڵ رایگەیاندووە، پێدەچێت ئەو یاریزانە لە وەرزێک زیادتر لە تۆتنهام بمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە ریاڵ مەدرید رێزی لێنەگیراوە.
پێشتر بە گوێرەی رێکەوتنێکی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و تۆتنهام، گاریس بەیڵ بۆ ماوەی یەک وەرز بۆ یانەی تۆتنهام گواسترایەوە.