پەرلەمانتارێکی گۆڕان ئاشکرای دەکات، لە هەڵبژاردنی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان چەند پەرلەمانتارێکیان هەوڵی"پەرتکردن"ییان داوە.
دابان محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە نوسراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو کاتەی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان هەڵبژێردرام، زۆربه‌ى به‌رپرسان له په‌رله‌مان، حكومه‌ت و پارێزگا و ئیداره خۆجێیه‌كان، حزب و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كان پیرۆزییان لێكردین، له ئاستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش، سكرتێرى جڤاتى نیشتمانى و وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، میدیاى فه‌رمى گۆڕان و زۆرینه‌ى به‌رپرسان پیرۆزباییان كرد.
باسی لەوەشکردووە، لەڕێگه‌ى پابه‌ند نه‌كردنى پێنج له هاوڕێیانمان له فراكسیۆن، كێشه‌كەیان بردە ناوهۆڵى په‌رله‌مان و کۆبونەوەکانی، هه‌وڵى له‌تكردن و په‌رتكردنى فراكسیۆن درا، ئه‌و هاوڕێیانه‌ى ئه‌م هه‌وڵه‌یاندا ته‌ئكیدیان ده‌كرده‌وه ته‌نیا گوێ له رێكخه‌رى گشتى ده‌گرن، بەمانایەکی تر بە قسەی رێکخەری گشتی وادەکەن.
لە درێژەی نوسینەکەیدا دابان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، له‌سه‌ر داواى به‌ڕێزان ڕێكخه‌رى گشتى و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن، بۆ چاره‌سه‌ر داواى هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌یان كرده‌وه، وه‌ك به‌ڕێز ڕێكخه‌رى گشتى وتى: ته‌نیا بۆ له‌حیمكردنه‌وه‌ى ئه‌و 5 هاوڕێیه‌مانه و پرۆسه‌یه‌كى رووكه‌ش و نهێنى ده‌بێت، له ٢١ی ئەیلول هه‌ڵبژاردن كرا، لەو نێوانەدا هەمو هەوڵیاندا دەنگێک لە پشتیوانانی ئێمە کەم بکەنەوە و کردیان، کاندیدی بەرامبەریشیان لە برایەکمەوە گۆڕی بۆ خوشکێکم بۆ ئەوەی دوایی ماددەیەکی دەستوری گۆڕان بە نا دەستوری بەکار بهێنن، ئەوەشیان کرد.
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی: سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، گرنگى و بایه‌خى تا ئه‌و جێگه‌یه هه‌یه، بتوانێت نوێنه‌رایه‌تى راسته‌قینه‌ى خه‌ڵك بكات، به‌رگرى له‌و بنه‌مایانه بكات كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انى له‌سه‌ر دروست بووه، په‌رله‌مانتارانى ئازاد و ئازایانه بتوانن كارى په‌رله‌مانیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ڵسوڕاوان و ده‌نگده‌ران و هه‌وادارانى ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ش به شانازییه‌وه په‌نجه بۆ نوێنه‌ره‌كانیان درێژ بكه‌ن، لەوە بترازێ و بێتە سەر ئەوەی ببێتە پێگەیەکی حزبی دەست و دەم بەستراو، بۆ ڕازیکردنی دڵی پارتی بێت، هیچ نرخێکی نیە و ناشبێت.