وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەتا ئێستا زیادتر لە ٤٥هەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئەیلول وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ٥١٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراو.
روونیشیکردووەتەوە، ٤٨٤ کەس چاکبوونەتەوە و ٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا ٤٥هەزار و ٧٣١ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.