وەزارەتی پێشمەرگە بە بڕیارێک یه‌كه‌ی ژمێریاری یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بە نوسراوێک کە واژووی شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی پێوەیە، بڕیاری رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كه ژمیریاریه‌كانی یه‌كه‌ی ٧٠ و ٨٠ ی دراوە.
روونیشیکراوەتەوە، به‌پێی بڕیاره‌كه یه‌كه‌ی هاوبه‌شی ژمێریاری بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كان خرایه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌و پێه‌ش ، هاوتای هێزه هاوبه‌شه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌ت، ته‌واوی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كانی ٧٠ و ٨٠ له‌رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ژمێركاری بودجه و به‌رنامه‌كان ( ژمێریاری سه‌ربازی) له‌ژێر ووردبینی فه‌رمانگه‌ی چاودێری دارایی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌بێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، دۆسیه‌ی كه‌سی بۆ ته‌واوی هێزه‌كان به‌هه‌موو پێدوایستییه یاساییه‌كانه‌وه دروستده‌كرێت.