حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، دان بنێت بە
بڕوانامەی ئەو کەسانەی تاوەکو ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ لە زانکۆکانی ناوچە کوردستانییەکانی
دەرەوەی هەرێم وەرگیراون.
لە نوسراوێکدا کە سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای ناردووە، ئاماژەی بەوەکردووە، دان دەنێن بە بڕوانامەی
ئەو کەسانەی تاوەکو ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ لە زانکۆکانی سنوری ناوچە کوردستانییەکان
وەرگیراون راستاندنیان بۆ دەکەن.
هاوکات، لەبارەی ئەوانەی دوای ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ وەرگیراون،
ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی
باڵای عێراق تاوتوێی ئەو بابەتە بکات و چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە تاوەکو بتوانن بڕیاری
لەبارەوە بدەن.