لاھور شێخ جه‌نگی له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه
له‌گه‌ڵ ناوه‌ندیی یه‌كێتی له دانیمارك كۆبووه‌وه رایگەیاند، لە دوای کۆنگرە یەکێتی
پێگه‌یه‌كی به‌ھێزتری ھه‌یە له‌ناوچه‌كه
ئەمڕۆ شه‌ممه ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠، لاھور شێخ جه‌نگی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌عدی پیره ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندیی
( ی ن ك) له دانیمارك كۆبووه‌وه.
بەپێی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکە لاھور شێخ جه‌نگی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، باسی له‌ھه‌نگاوه‌كانی یەکێتی كرد له‌دوای كۆنگره‌و ئه‌و گۆڕانكاری
و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ی به‌سه‌ر ئۆرگان و په‌یوه‌ندییه نێوخۆیی و ئیقلیمیه‌كانی یه‌كێتیدا
ھاتوون كه وایانكردووه یه‌كێتیی پێگه‌یه‌كی به‌ھێزتری ھه‌بێت له‌ناوچه‌كه به‌گشتی
و كوردستان به‌تایبه‌تی.
لاھور شێخ جه‌نگی ئاماژەی بەوەشکرد، باشكردنی ژیان
و گوزه‌رانی ھاونیشتیما‌نیان له ئه‌وله‌ویه‌تی كاری یەکێتی ده‌بێ و په‌یوه‌ندییه‌كانمان
له‌گه‌ڵ ھێز‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق رێكخستۆته‌وه‌و بره‌وی زیاتری
پێده‌ده‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان له ئاست ولاتانی ئیقلیمی باشتر و به‌ھێزتر ده‌كه‌ین.
دواتر سه‌عدی پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی
ده‌ره‌وه تیشكی خسته سه‌ر كاره‌كانی مه‌كته‌به‌كه‌ی و باسی له‌وه كرد له ئێستادا
له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا ناوه‌ند و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیان به‌جۆرێك ڕێكخستووه‌ته‌وه
كه خزمه‌تی باشتر و زیاتر به ڕه‌وه‌ندیی كوردی بكه‌ن.