لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری حکومەت ستایشی كارەكانی قەیوان گروپ دەکات

کوردستان 27/09/2020

Alternate Text

ئەمڕۆ لیژنەی بەدواداچونی پڕۆژە تایبەتەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی بەدواداچون بۆ جێبەجێكردن و لێكۆڵینەوە لەبەرزی كوالێتی و ئاست و ڕێژەی كاركردن و گرفت و ئاریشەكانی بەردەم پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی؛ سەردانی پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابانی كرد.

لەچوارچێوەی كۆبونەوەیەكدا، لەگەڵ بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان و لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە کەلەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت. لیژنەی بەدواداچونی پڕۆژە تایبەتەكان، ئامادەی لیژنەکەیان دوپاتکردەوە بۆ پشتیوانی بەردەوام بۆ سەرخستنی قۆناغەکانی کارکردنی پڕۆژەکەو ستایشی كارە بەردەوامەكانی (گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان)یانکرد، كەبەشێوەیەكی سەركەوتوانە و بەپشت بەستن بە كوالێتییەكی بەرزی سەردەمیانە، هەنگاوی كرداری و خێرایان ناوە بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان.

ئەندازیار(شاباز سدیق) بەڕێوبەری پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان، ئاماژەی بەوەکرد کە گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، ئامانجییەتی لەڕێگەی قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی؛ خزمەتێكی زیاتر بەڕەوتی ئاوەدانی و گەشەی ئابوری شاری سلێمانی و هەرێمی كوردستان و عێراق بكات. بەو جۆرەش بەرپرسانە هەنگاوی كرداری دەنێت لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و ئامانجیەتی بەبەرزترین کوالێتی ڕێگەوبانی مۆدێرن، پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان بەسەرکەوتویی بەئەنجام بگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا