ئاماری توندوتیژی ژنان دژی پیاوان بڵاودەكرێتەوە

کوردستان 27/09/2020

Alternate Text

سکرتێری رێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایگەیاند لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا ٤٧ پیاو خۆیان کوشتووە،بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئامارەکە دوو هێندە زیادیکردوە.

بورهان عەلی سکرتێری یەکێتی پیاوان بە(BMC)ی راگەیاند ساڵانە نزیکەی ١٠ حاڵەتی کوشتنی پیاو هەیە لەلایەن ژنەکانیانەوە بەهاوکاری کەسانی دیکە.

دەشڵێت، لە هەشت مانگی رابردوودا ٤٨٦ سکاڵاو توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوە، لەگەڵ ئەوەی دەیان حاڵەت هەیە ناگاتە دەست رێکخراوەکەیان.

سکرتێری یەکێتی پیاوان راشیگەیاند، هۆکاری سەرەکی توندوتیژیەکان بەرامبەر پیاوان قەیرانی دارایی، کاتی توندتیژییەکانیش ئەو کاتەیە کە ژنەکە منداڵەکانی گەورە دەبن و پشتگیری دایکیان دەکەن.

بورهان عەلی ئاشکراشیکرد، ژمارەیەکی زۆر لە بەساڵاچوان توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت یان لەماڵ دەردەکرێن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پیاو وەک کارگەیەکی بەرهەمهێنەر سەیر دەکرێت کە توانای نەما لەماڵ دەریدەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا