مژدەیەكی خۆش بە مامۆستایانی زانكۆ دەدرێت

کوردستان 27/09/2020

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان، بەخۆشحاڵیەوە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە تاپۆكردنی ٧٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "دوای هەوڵە بەردەوامەکانمان لە هەمو قۆناغ و دۆخ و داخوازییە یاسایی و کاگێڕیی و تەکنیکییەکاندا، بۆ تەرخانکردن و تاپۆکردنی ٧٠٠ پارچە زەوی بۆ مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بەسوپاسەوە بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری شارەوانیی و دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی ئاماری سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی تۆماری خانوبەرەی سلێمانی و بەشی پلان و بەدواداچونی پارێزگای سلێمانی و دەستەی نوێنەرایەتیی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە درا".

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاندووە، "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی دەکەین، شاناز و ئاسودەین کە توانیمان داکۆکیکارێکی ڕاستگۆ و دڵسۆزبین لەم دۆسییەدا و بە هیممەتی هەمو لایەک ڕێکارەکان تەواوبکەین و بودجەی جیاکردنەوەی زەوییەکانیش وەک پارێزگاری سلێمانی بگرینە ئەستۆ."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا