لە بەغدا قڵیشایەوە

عێراق 27/09/2020

Alternate Text

میدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ باڵیۆزی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌غدای‌ پایته‌ختی‌ عێراقی‌ به‌جێهێشتووه‌ و روویكردووه‌ته‌ كونسوڵخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر.

ئه‌مشه‌و كه‌ناڵی‌ سكای‌ نیوز له‌ هه‌واڵێكی‌ به‌په‌له‌دا رایگه‌یاند، كه‌ ماسیۆ توله‌ر باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق به‌غدای‌ به‌جێهێشت و روویكرده‌ بینای‌ كونسوڵخانه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ولێر، بۆ رێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە سیناریۆی بنغازی.

كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ڵێت، "سبه‌ینێ‌ بڕیاری‌ داخستنی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌رده‌كرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستا بەشێک لە راگەیاندنەکان ئەم هەواڵە رەتدەکەنەوە رایدەگەیەنن، باڵیۆزی ئەمریكا لەبەغدایە و ئەو هەواڵانەی بڵاوكراونەتەوە درۆیە و تاكو ئێستا باڵیۆزخانەكەی بەرەو هەولێر جێنەهێشتوە و رەوشی ئەمنی ناوچەی سەوز جێگیرە، ئەوەی دەوترێت هێزی ئەمنی بڵاوكراوەتەوە راست نییە و رەوشی ئەمنی ناوچەی سەوز جێگیرە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا