ماوەی چەند رۆژکە ناکۆییەکانی نێوان هەریەکە لە ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر خاکی هەرێمێکیان سەری هەڵداوەتەوە و جەنگی سەربازیشی لێکەوتووەتەوە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای دەستپێکردنەوەی ناکۆکییەکانی هەریەکە لە ئەرمینیا و ئارزەبایجان لەسەر هەرێمی(ناگۆرنی قەرەباخ)، لە بەیانی ئەمڕۆوە پێکدادانی سەربازی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە لە هەرێمەکە دەستی پێکردووە.
تا ئێستا بەهۆی شەڕەکەوە دەیان کەس لە سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی، هاوکات، حکومەتی ئەرمینیا سەربازیکردنی گەنجانی بە شێوەی ناچاری راگەیاندووە.
کێشەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، لەسەر هەرێمی(ناگۆرنی قەرەباخ)، دەگەڕێتەوە بۆ دوای رووخانی یەكێتی سۆڤیەت و لە جەنگێکی خوێناویدا ئەرمینا کردییە بەشێک لە وڵاتەکەی، بەڵام تا ئێستا ئازرەبایجان بە خاکی خۆی دەزانێت و بەو هۆیەوە چەندین جار رووبەڕوبونەوە و ناکۆکی لەنێوانیان بەهۆیەوە سەری هەڵداوە.