کچێکی کاکەیی گۆرانییەک بە زاراوەی ماچۆیی تۆماردەکات و دەڵێت، ئامانجی ئەوەیە په‌یام بدات به گوێی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یانه‌وێت کاکه‌یی بلکێنن به‌نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌بی دیکەوە.
رووبار رەشید کاکەیی، بە BMC راگەیاند، گۆرانییەکە بە ناوی ناسنامەوەیە، بە زاراوەی ماچۆیی تۆمارکراوە، له گوندی هاواری کاکه‌یی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ڤیدیۆکه تۆمارکراوه و کاکه‌ییه‌کانی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له کلیپه‌که‌یدا به‌شداریان تێدا کردووه.
باسی لەوەشکرد، ئاوازی گۆرانیه‌که له‌لایه‌ن دوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژی کاکه‌یی ئه‌حمه‌د هه‌یاس و ئیبراهیم فه‌تاحه‌وه بۆ کراوه و شیعره‌که‌ی لایه‌ن هۆنۆ کاکه‌ییه‌وه نووسراوه.
جەختیلەوەشکردەوە، کاره هونه‌رییه‌کانی من سه‌رجه‌میان په‌یام ده‌بێت و به‌جلوبه‌ره‌گی کوردی ده‌رده‌که‌وم و رێچکه‌ی تایبه‌تی خۆم تێک ناده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی مادده، چونکه کاری من په‌یامه نه‌وه‌ک فرۆشتنی کاره هونه‌رییه‌کانم ئه‌م رێگه‌یشم هه‌ڵبژاردووه.
رووبار ره‌شید کاکه‌یی، له دایکبووی ١٩٨٧ ه و یه‌که‌م به‌رهه‌می به‌ناوی هاواری کاکه‌یی به‌ر له دوومانگ بڵاوکردەوه و ئەو کارەساتانەی بەسەر کاکەییەکان هاتن بە گۆرانی باسکرد.