وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دواکەوتنی موچەی مانگی ئەیلول بەهۆی نەمانی پارەی نەختینەییەوە(سیولە)وەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرای کردووە، دواکەوتنی موچەی مانگی ئەیلول بەهۆی نەمانی پارەی نەختینەییەوە(سیولە)وەیە.
باسی لەوەشکردووە، پابەندن بە گەرەنتیکردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت و لەئێستادا هەموو هەوڵەکانی وەزارەت چڕکراونەتەوە بۆ پابەندبون بە دابەشکردنی لە وادەی خۆیدا.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشبینی دەکرا لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەرانی عێراق، ٣٢٠ ملیار دینارەکەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش رەوانە بکرێت.