سوودەکانی فیلەر چییە؟

تەندروستی 28/09/2020

Alternate Text

فیلەر، یەکێکە لە باوترین چارەسەرەکانی بواری پێست و جوانکاری، کە ژنان و پیاوان ئەنجامی دەدەن بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی کە بە ھۆکاری چرچی و چاڵی پێستەوە رووبەڕویان دەبێتەوە.

فیلەر پێکھاتەیەکە، دەخرێتە ژێر پێست بە مەبەستی چارەسەرکردنی چرچی و چاڵییەکانی پێست و لە رێگەی دەرزییەکی دەم باریکی تایبەتەوە پزیشکی پسپۆڕی پێست و جوانکاری بە شێوەیەکی یەکسان بەو شوێنانەی پێستدا بڵاوی دەکاتەوە، تا پڕدەبێتەوە و پێستەکە روون و ساف دەبێتەوە.

فیلەر بۆ چ مەبەستێک بەکاردەھێنرێت؟

ژێر پێست پێکھاتەی کۆلاجینی تێدایە، کاتێک ئەم پێکھاتەیە کەم دەبێتەوە لە ژێر پێستدا، ئەو کاتە پێستەکە چرچ دەبێت و چاڵی دروست دەبێت، بۆیە دوو مەبەستی سەرەکی ھەیە بۆ ئەنجامدانی فیلەر:

- پڕکردنەوەی چرچی پێست و ئەو چاڵانەی کە لە پێستدا دروست دەبن لە رێگەی فیلەرەوە کە دواتر دەبێتەوە بە بەشێک لە کۆلاجینەکە.
- بۆ گەورەکردن و دەرخستنی بەشێکی جەستە وەک گەورەکردنی لێو و رومەتی چاڵ و دەموچاوی باریک.

گرنگی فیلەر
گرنگی فیلەر لەوەدایە کە پێست روون و پاک دەکاتەوەو لە ھەموو کەموکوڕییەک چاکی دەکاتەوە و شێوە گەنج و جوان دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەی شەش مانگ تا یەک ساڵ دەمێنێتەوەو ھیچ زیانێکی لاوەکی نییەو سەلامەتە.

سودەکانی فیلەر
١- خێرایی دەرکەوتنی ئەنجامی فیلەرەکە راستەوخۆ پاش ئەنجامدانی.
٢- ئەنجامی نایاب لە رووی روونبونەوەی پێست و جوان بونەوەیەوە.
٣- پێویستی بە سڕکردن نییە.
٤- سەلامەتی، چونکە ھیچ نەشتەرگەرییەک و ھیچ مەترسییەکی نییە.
٥- ھەوکردن رونادات 
٦- تێچووی کەمە بەراوەرد بە راکێشانی پێست .

سەرچاوە/ د.گەشین کەمال، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا