هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت هێمای گلدانەوە (حجز)ی سەر تاکسیەکانی بانکی کوردستان هەڵدەگرێت و لەمەودوا کاری گواستنەوەی خاوەندارێتیان بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری ئەو خاوەن تاکسیانەی کە تایبەتن بە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی و پێشتر فرۆشراون بە هاوڵاتیان ، کە هێمای گلدانەوەیان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە خراوەتە سەر ، لە ئێستادا کار بەو هێما گلدانەوە (حجز)ە ناکرێت.
روونیشیکردووەتەوە، سەرجەم هێمای گلدانەوەکان هەڵوەشێنراونەتەوە و لەمەودوا کاری گواستنەوەی خاوەندارێتی بەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت.