وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت، زیادتر لە ٧٠٠ توشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ٧٣٥ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە.
روونیشیکردووەتەوە، ٢٢کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.