مامۆستایەک هەر سێ کچەکەی خۆی کوشت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست 28/09/2020

Alternate Text

مامۆستایەکی سوری دوای ئەوەی هەر سێ کچەکەی بە فیشەک دەکوژێت هاوسەرەکەی بریندار دەکات و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، هاوڵاتی غەدیر سەلام، مامۆستای بیرکاری لە شاری تەرتوسی سوریا، دوای ئەوەی بەهۆی کێشەی پارەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە هەڕەشەی لێدەکرێت، بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی کچەکانی دەهێنێت و دواتر هاوسەرەکەی بریندار دەکات و خۆیشی دەکوژێت.

ئەو مامۆستایە پێشتر لە پۆستێکی فەیسبووکدا نیازی خۆی بۆ کارێکی لەو شێوەیە بڵاوکردبووەوە و ناوی ئەو کەسانەشی ئاشکرا کردبوو کە هەڕەشەیان لێکردبوو، بەڵام دواتر پۆستەکەی سڕیبوویەوە.

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامە و چەند تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراون.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا