وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێم بڕیاریدا به‌هه‌ڵگرتنی
حیجز لەسەر ئەو تاکسیانەی کە بانکی کوردستان حجزی خستووه‌ته سەریان و له‌مه‌ودوا
خاوەنەکانیان دەتوانن مامەڵەیان پێوەبکەن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم به‌نوسراوى
ژماره (٦٩٦١) لە ١٧ی ئه‌م مانگه‌دا، كه
ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی هاتوچۆى هه‌رێمى كردووه، بڕیاریداوه به هه‌ڵگرتنی
نیشانه‌ی گلدانه‌وه له‌سه‌ر تاكسییه‌كانی بانكی كوردستان.
هه‌روه‌ها
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ئاگادارییه‌كدا خاوەنی ئه‌و تاکسیانە
ئاگادارده‌كاته‌وه، کە تایبەتن بە بانکی
کوردستانی نێودەوڵەتی و پێشتر فرۆشراون بە هاوڵاتیان و نیشانه‌ی گلدانەوەیان لە لایەن
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیەوە خراوەتە سەر، لە ئێستادا کار به نیشانه‌ی
گلدانەوە (حجز) ناکرێت و سەرجەم نیشانه‌ی گلدانەوەکان هەڵوەشێنراونەتەوە و لەمەودوا
کاری گواستنەوەی خاوەندارێتی بەو ئۆتۆمبێلانە دەکرێت.