وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك بڕیان تایبه‌ت به پیشه‌سازی په‌له‌وه‌ری
ده‌ركردوه، یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش به‌رده‌وامیدانه به باجی گومرگی له‌سه‌ر هێلكه‌ی
تروكاندن.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی
له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، " ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ كه‌ریم
سلێمان، بریكاری وه‌زاره‌ت سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای پیشه‌سازی
په‌له‌وه‌رم كرد، كه پێكهاتوه له نوێنه‌ری سه‌رجه‌م خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان،
سه‌ربڕخانه‌كان، كارگه‌كانی ئالیك، هه‌ڵێنه‌ره‌كان و كۆمه‌ڵه په‌له‌وه‌ریه‌كان له‌گه‌ڵ
به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه په‌یوه‌نداره‌كان بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی به كۆی ده‌نگ
چه‌ند بڕیارێكماندا".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، بڕیاردراوه به به‌رده‌وامیدان
به باجی گومرگی له‌سه‌ر هێلكه‌ی تروكاندن، هه‌روه‌ها ته‌نها خاوه‌ن هه‌ڵێنه‌ره‌كان
ده‌توانن هێلكه تروكاندن هاورده بكه‌ن به پێی توانای خۆیان، دامه‌زراندنی سندوقی
پاڵپشتی كه‌رتی په‌له‌وه‌ری، زیادكردنی باج له‌سه‌ر پارچه‌كانی مریشك، ئاسانكاری
كرێی كاره‌با و سۆیه ده‌كرێت بۆ كارگه‌كانی ئالیك، له به‌رامبه‌ردا پێویسته ئه‌وانیش
نرخی ئالیك دابه‌زێنن بۆئه‌وه‌ی نرخی مریشك له‌سه‌ر هاوڵاتی كه‌م بێته‌وه، لیژنه‌یه‌كیش
چاودێری هه‌ڵێنه‌ره‌كان ده‌كات، چاره‌سه‌ركردنی هه‌نارده‌ی به‌رهه‌می مریشك بۆ
ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق.
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی
هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردوه، پڕۆژه یاسایه‌كیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه بۆ پێداچونه‌وه
به‌كاری سه‌رپه‌رشتی پڕۆژه كشتوكاڵی و ڤێتێرنه‌ریه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌رزه كه‌ڵه‌كه
بوه‌كانی سه‌ر پڕۆژه‌كان تاوه‌كو بكرێنه قه‌رزی درێژخایه‌ن.