سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم بەرپرسانی
ئەو ناوچەیە دەستگیردەکرێن کە لێیەوە هێرشەکەی ئەمشەوی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای تێدا
ئەنجامدراوە.
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند،
"رێگە نادەین ئەو گروپە چەکدارانە بە ئارەزووییان بسوڕێنەوە و دەستیان بەهەموو
شوێنێک بگات و ئاسایشمان بخەنە مەترسییەوە بێ ئەوەی سزایەکی دادپەروەرانە وەربگرن."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە لەسەر دەزگا ئەمنییەکان
هەوڵە هەواڵگرییەکانیان چڕتربکەنەوە بۆ سنوردارکردنی ئەو تاوانانەی هاوڵاتیان دەترسێنن."
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسانی
ئەو ناوچەیەی دەرکرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ لێیەوە هێراش کرایە سەر فرۆکەخانەی نێودەڵەتی
بەغداد و بەهۆیەوە سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.