وه‌زیرێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

ئابوری 28/09/2020

Alternate Text

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رایگه‌یاند، وەزارەتی دارایی و ئابوری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، لەماوەی ١٤ مانگی دەستبەکاربوونیدا تائێستا، (١٢) مووچەی مووچەخۆرانی داوە.

دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ١٤ مانگی رابردوودا، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ١٢ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌شكردووه‌، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه‌ له‌لایه‌ن به‌شێك له‌میدیاكانه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌ لێكدانه‌وه‌ی بۆكراوه‌ و خراپ به‌كارهێندراوه‌.

دانا عه‌بدولكه‌ریم دەشڵێت، بۆ گه‌یاندن و ده‌رخستنی راستییه‌كان و به‌رچاوڕونی مووچه‌خۆران و ئاگاداربوونیان، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌ نه‌كرێن و به‌لاڕێدا نه‌برێن، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی ١٤ مانگی ده‌ستبه‌كاربوونیدا تا ئێستا، ١٢ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی داوه‌.

ئاشکراشیکردووە، رونكردنه‌وه‌كه‌یان وه‌ڵام و به‌رچاوڕونییه‌كه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران و دڵنیایی پێدانیانه‌، كه‌ دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن داكۆكیكاری داواكاری فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌ك به‌ كه‌مسه‌یركردنی داواكارییه‌كانیان، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا لێدوانێكی له‌به‌شێك له‌ میدیاكان به‌هه‌ڵه‌ لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراو خراپ به‌كارهێندرا بۆ لێدانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا