سوپای تورکیا هێزی زیاتر دەهێنێته خاکی هەرێم و بنکەی سەربازی نوێش دەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێران بڵاویکردووەتەوە، وێڕای دەستپێکردنەوەی بۆردومانە چڕەکانی لە ناوچە سنورییەکان، سوپای تورکیا هێزی سەربازی زیاتری هێناوەتە هەرێم.
روونیشیکردووەتەوە، چوار بنکەی سەربازی نوێی کردووەتەوە و لە چەند ناوچەیەک بە هێلیکۆپتەر سەربازی نوێی دابەزاندووە.
ئهمهش له كاتێكدایه ماوەی سێ رۆژە، بۆردوومان و تۆپبارانکردنی تورکیا لە سنووری هەردوو قەزای ئامێدی و زاخۆ تووندتر بووە، لە دوو رۆژی رابردووش سێ گوندی سنووری شارۆچکەکانی کانی ماسێ و باتیفا بۆردوومان کراون. تورکیا هێزەکانی لەڕێگەی هێلیکۆپتەرەوە لە چوار شوێنی نوێی زاخۆ جێگیرکردوون.