وەزیری پەروەردە رایگهیاند، له
ئێستادا چاودێری پرۆسەی خوێندنی پۆلی 12دەكەن، ئەگەر پرۆسهكه سهركهوتووبێت، دەوامی
پۆلی یەك و دووی بنەڕەتیش لە وادەی دیاریكراودا دەست پێدەكات.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێم له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامهنوسان رایگەیاند "بەپێی ئەو بڕیارەی لە ئەنجومەنی وەزارەت دراوە لە 10/10/2020 پرۆسەی خوێندن بۆ پۆلەكانی یەك و دووی بنەڕەتی دەستپێدەكاتەوە، ئێستا خوێندنی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستپێكردووە و ئێمە لە قۆناغی چاودێریكردنی پرۆسەكە داین، بۆ ئەوەی بزانین كۆرۆنا تاچەند كاریگەری لەسەر مامۆستا و خوێندكاران دەبێت".
سهبارهت به خوێندنی پۆلەكانی دیكە، ئالان حەمەسەعید وتی "بڕیاری خوێندنی ئەلیكترۆنیمان داوە نەك ئۆنلاین، چونكە دووشتی جیاوازن، ھەروەھا دەسەڵاتمان داوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەكان لە ھەر شوێنێك بەتایبەتی لە گوندەكان ئەگەر ژمارەی قوتابیان كەم بێت و ھێڵی ئینتەرنێت خراپ بێت، دەتوانن بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی لە تەواوی قۆناغەكان خوێندن دەست پێبكەنەوە".
وەزیری پەروەردە لهبارهی ئهوهی كە بەرنامەیان ھەبێت پەروەردە بدرێت بە كەرتی تایبەت، وتی "پلان و بەرنامەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گرنگیدانە بە كەرتی حكومی لە بواری پەروەردە، ھەروەھا ھانی كەرتی تایبەت دەدەین، لەبەر ئەوەی ستراتیژی حكومەت ئەوەیە ھانی كەرتی وەبەرھێنان دەدات، بەڵام بەھیچ جۆرێك موڵكی خۆمان نادەینە كەرتی تایبەت و رێگریش لەوە دەكەین كوالیتی خوێندن لە قوتابخانە حكومییەكان دابەزێت".
ئهمهش له كاتێكدایه بههۆی مهترسی بڵاوبوونهوهى زیاتری كۆرۆنا له ههرێم ئهمساڵ جگه له پۆلی 12ی ئامادهی پۆلهكانی دیكه به شێوهى ئهلیكترۆنی دهخوێنن.