ئەرمینیا وئازەربایجان بە چەکی قورس رووبەڕووی یەک دەبنەوە

جیهان 29/09/2020

Alternate Text

بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەشێوەیەکی قورستر لە رۆژانی رابردوو دەستیپێکردەوە.

 

ئاژانسی هەواڵی ئینەرفاکس بڵاویکردووەتەوە، جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان چووەتە دۆخێکی قورسەوە، هەردوولا بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ رووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.

بە گوێرەی زانیاری ئاژانسەکە، لە ئەنجامی هێرشێکی ئەرمینیا ١٠ هاوڵاتی مەدەنی ئازەربایجان کوژراون، هاوکات ئەرمینیاش ئاشکرای کردووە بنکەیەکی سەربازیان لەلایەن ئازەربایجانەوە کراوەتە ئامانج.

لە ئێستادا هێرشەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان تەنها لە سنوری  ناگۆرنی کەرەباخ نەماوەتەوە بەڵکو شەڕەکە هەریەکە لە ناوچەکانی فوزلی وگبرائیل و وئەغدام و تەرتەریشی گرتووەتەوە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک لەبارەی دۆخی ناوچەکە رێکبخات و بڕیارێکی چارەنووس ساز لەبارەی کەیسەکەوە بدات.

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا