شارەزایانی بواری تەندروستی جەخت لە سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی تەماتە بەبێ خوێ دەکەنەوە و رایدەگەیەنن، فشار و کۆلیستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت.
بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە سایتی فود ساينس ئاند نيوترشن، بڵاوکراوەتەوە، خواردنەوەی شەربەتی تەماتە بەبێ خوێ بە شێوەیەکی بەردەوام ئاستی فشاری خوێن و کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر ١٨٤ کوڕ و ٢٩٧ کچ ئەنجامدراوە و بۆ ماوەیەک بەشێوەیەکی بەردەوام شەربەتی تەماتەی بێ خوێیان خواردبووە و دەرکەوت فشاری ٩٤ بەشداربوویان دابەزیبوو کە پێشتر بەدەست نەخۆشی فشاری خوێنەوە دەیانناڵاند.
هاوکات رێژەی کۆلیستڕۆڵی ١٢٥ بەشداربوویان دابەزیبوو کە پێشتر لە ئاستێکی بەرزدابوو.