وەزیری رۆشنبیری
داوا لە داواکاریی گشتی دەکات سکاڵا دژی هونەرمەند حەمکۆ بجوڵێنن بەهۆی بڵاوکردنەوەی
گرتەیەکی ڤیدیۆیی.
حەمەی حەمە سەعید،
وەزیری رۆشنبیری لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی گەیشتووەتە دەست (BMC) داوا لە
داواکاری گشتی دەکات سکاڵا دژی هونەرمەند حەمکۆ بجوڵێنن بەهۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی
ڤیدۆیی کە تیایدا بێڕێزی بە مەزهەبی شیعە دەکات.
وەزیری رۆشنبیری
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەو جۆرە کارانە خزمەت بە بزاڤی رزگاریی
خوازی کوردستان ناکات و کێشەو گرفت بۆ پێکەوە ژیان دروستدەکات.
حەمەی حەمە سەعید
داوا لە داواکاریی گشتی دەکات، سکاڵا دژی هونەرمەند حەمکۆ بجوڵێنن، بەهۆی ئەو کارەیەوە
تا رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارە بگیرێت.
ئەمە لە
کاتێکدایە حەمكۆ لە گرتهیهكی ڤیدیۆییدا كە له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بڵاو
كراوەتەوە "سوكایهتی" به موسڵمانانی شیعه كردبوو، ئهمەش ناڕهزایی
بهشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لێ كەوتبووەوە.